الرواتب
plus4
پێش مانگێک

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نوێنەرانی یەکێتی بە زووترین کات لەبەغدادەوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەی تەوتینکروونی موچەی فەرمانبەران، چونکە تاكه‌ رێگایه‌ بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروست ببێت.

وتیشس په‌یامی سەرۆکی یەکێتی له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به‌ هه‌ژماری من و پشتیوانی ته‌وتین، په‌یامێكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی یه‌كده‌گرێته‌وه‌، چونكه بابەتەکە له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت بەبانکیکزدن له‌لایه‌ن بانكه‌ فیدراڵییه‌كانه‌وه‌ بێت

ئەوەشی خستەڕوو ، ئه‌گه‌ر پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌ فیدراڵییه‌كان دروست نه‌كردایه‌، ده‌مێك بوو مووچه‌خۆران هه‌ژماری بانكییان ده‌بوو، به‌ڵام ئێستاش ده‌توانرێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێراق دیاریی كردووه‌ بۆ ته‌وتین كردنی مووچه‌خۆران كه‌ كۆتایی مانگی 12ی ئه‌مساڵه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌جێبگه‌یه‌نرێت.