عارەبی هاوردە
plus4
پێش مانگێک

جارێکیتر ژمارەیەکی زۆری عەرەبی هاوردە هەڵدەکووتنە سەر گوندێکی تری گوندنشین و دەیانەوێت زەوییەکانیان داگیربکەن.

ئەمڕۆ لەگوندی ته‌په‌ سه‌وزی سەر بەقەزای خورماتوو، ژمارەیەک عەرەبی هاوردە هەڵدەکوتنە سەر گوندنشینانی گوندەکەو گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان جوتیارانی کوردو عەرەب دروستبوو.

عەرەبی هاوردە دەیانەوێت دەست بەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی کوردانی گوندەکەدا بگرن و هۆکاری دروستبوونی گرژییەکانی نێوانیشیان بۆ خاوەندارییەتی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەگێڕنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانە، کوردانی گوندی تەپە سەوزن و جوتیارانی کوردی گوندەکەش ڕەتیانکردووەتەوە زەوییەکانیان بدەن بەعەرەبی هاوردە، لەکاتێکدا خۆیان خاوەنی ڕاستەقینەیانن، هەر بەو هۆیەشەوە شەڕو گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوولادا درووستبووە.

ئەمەش جاری یەکەم نییە عەرەبی هاوردە هەڵبکووتنە سەر کوردانی گوندەکە، پێشتریش چەندین جاری تر ڕووداوی هاوشێوەی ئەوە ڕوویانداوە.