ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
هەیسەم زرکانی؛ ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بابەتێکی ترسناکی نێو فڕۆکەخانەی کەرکوک ئاشکرا دەکات، بەجۆرێک دەبێتە مایەی کارەسات بۆسەر تەواوی پارێزگاکە.
لەمیانی دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا، هەیسەم زرکانی؛ ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیکردن لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد کە لەنێو فڕۆکەخانەی کەرکوک، کامێراکانی چاودێریی فڕۆکەخانەکە دەکوژێندرێنەوەو جانتا بەقاچاخ دەبرێت و دەهێنرێت.
ناوبراو فڕۆکەخانەکەی بە جەمەلۆنێک بۆ ئەنجامدانی کاری قاچاخچێتی ناوزەند کردو جەختیشیکردەوە کە ئەمە ترس و بیم لەسەر ئەمنییەتی کەرکوک دروستدەکات.
زرکانی؛ ڕوونیشیکردەوە کە چەندین گەشتی هاتن و چوون لەفڕۆکەخانەی کەرکوک ئەنجامدراون، بەڵام لایەنەکانی هەواڵگری و کۆنترۆڵی سنوورەکان بوونیان نەبووەو بێ ئاگابوون لەوەی چەند گەشت لەفڕۆکەخانەکەوە ئەنجامدراون، چوونکە تەواوی دەسەڵاتەکانی کارگێڕی و ئەمنیی فڕۆکەخانەکەش لەدەستی کەسانێکی دیاریکراودان.