ارشدد
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

دوای تەقینەوەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی موسەڵڵای کەرکوک و برینداربوونی بەرپرسێکی جەبهەی تورکمانی و ژمارەیەک هاووڵاتیی تر، ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری تورکمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا بەئاشکرا پەنجەی تۆمەت بۆ کوردو ناوچە کوردنشینەکانی کەرکوک ڕادەکێشێت.

ساڵحی دەڵێت: ناوچەکانی باکوورو خۆرئاوای کەرکوک دۆخی ئەمنییان لەوپەڕی خراپیدایەو داوای لەسەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەکات هەنگاوی خێرا بگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی بکەرانی کردەوەکە.

 

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەم هێرشە ڕەنگدانەوەی ئەو مەترسیەیە کە هەمیشە هۆشداریمانداوە سەبارەت بەبوونی گرووپە تـ.ـیرۆریسـ.ـتیـ.ـیەکان کە لەدەرەوەی عێراقەوە هاتوون و پەنا دەبەنە ناوچەکانی باکوورو خۆرئاوای کەرکوک، بەئامانجی تێکدانی سەقامگیری و دروستکردنی پشێوی لەپارێزگاکەدا.

 

ئاماژە بەبوونی گرووپی تیــ.ـرۆریـ.ـستـ.ـی دەکات لەو ناوچانە کە بەڕوونی مەبەستی کوردەو دەڵێت: هەوڵێک هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی گیانی شەڕەنگێزی و تـ.ـیـ.ـرۆر لەناوچەکانیتری کەرکوک.

 

ئەرشەد ساڵحی پێیوایە دۆخی ئەمنیی ناوچەکانی باکووری کەرکوک لەوپەڕی خراپیدایە بەراورد بەناوچەکانی باشووری کەرکوک کە مەبەست لێی ناوچە عەرەب نشین و تورکمان نشینەکانە.

 

چاودێرێکی ئەمنی پێچەوانەی ڕاگەیاندراوەکەی ساڵحی؛ پێیوایە دۆخی ناوچەکانی باکووری کەرکوک و بەدیاریکراوی ناوچە کوردنشینەکان ناوچەگەلێکی ئارام و بێ کێشەن و کەمترین ئاڵۆزیی ئەمنییان تێدا ڕوویداوە.

 

ئەو چاودێرە دەڵێت: ئەم ڕاگەیاندراوەی ئەرشەد ساڵحی بەئاشکرا تۆمەتبارکردنی کوردو ناوچە کوردنشینەکانە، وەک ئەوەی ناوچەکانی خوارووی کەرکوک شامی شەریف بن و هیچ ڕووداوێکیان تێدا ڕوونەدابێت، نزیکترینیشیان ئەو ڕووداوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەزای حەویجە بوو کە هەر لەخوارووی کەرکوکەوە هاتن و هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق و بەهۆیەوە چەندین سەرباز گیانیان لەدەستدا.

 

ئەو چاودێرە دەپرسێت: ئایا ئەو کردەوە تیرۆریستییەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دژ بەسوپای عێراق ڕوویداو لەخوارووی کەرکوکەوە هاتبوون، ئەکرێت بۆ ئەمە کێ بە بەرپرسیار بزانین و ئەم جۆرە جیاکاری و بەراوردکارییەی ناوچەکانی باکوورو خۆرئاوای کەرکوک لەگەڵ خوارووی پارێزگاکە دەگاتە کوێ؟!