plus4
پێش مانگێک
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق سەبارەت بە خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان ڕایگەیاند: تائێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلە کۆتاکان (سێیەمی ناوەندی) و (شەشەمی ئامادەیی) نەدراوە.
ڕوونیشیکردەوە: لەئێستادا تاوتوێی بابەتەکە دەکرێت و بڕیاری ئەنجامدانی خولی سێیەم بۆ ئەو دوو قۆناغەی خوێندن لەژێر وردبینیی وەزارەتەکەدایە، لەنزیکترین کاتیشدا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئەنجامدان یاخوود ئەنجام نەدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم دەدرێت.