ریعایە
plus4
پێش مانگێک

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرایکرد: نزیکەی چارەکە ملیۆنێک کەس کە خاوەنکارو کەسوکاری فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق بوون، بەشێوەیەکی نایاسایی لە لەسیستمی پاراستنی کۆمەڵایەتی تۆمارکراون و مووچەکانیان دەبڕێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە سیستمی پاراستنی کۆمەڵایەتی مووچەی مانگانە دەبەخشێت بە بەشێک لەهاووڵاتیانی نەخۆش و خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەسانی هەژار، بەڵام دەرکەوتووە ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتیان، بەتایبەت ئەوانەی کەسوکاری فەرمانبەرانی حکومەتن، بەشێوەیەک نایاسایی ئەو مووچەیەیان وەرگرتووە.

لەوبارەیەوە دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت: لەساڵی ڕابردوودا دوو هەزارو 167 سەرپێچیکردن لەنێو تۆڕەکە ئاشکرا کرا، لەئێستاشدا پتر لە 242 هەزار حاڵەتی سەرپێچی هەن و ئاشکرا کراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەتەواوی عێراق، حەوت ملیۆن و 600 هەزار هاووڵاتی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن و مانگانە بڕی 470 ملیار دینار بۆ ئەو مەبەستە خەرجدەکرێت.