روداوى هاتووجؤ
plus4
پێش مانگێک

لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگ لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - بەغدا، ڕووداوێکی سەختی ھاتووچۆ ڕوویدا.

 

لەڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کە لەکەرکوکەوە بەرەو بەغدا ڕۆیشتوە، تووشی پێکدادان بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تر، ئەمەش لەکاتێکدا چووەتە سایدەکەی ترو لەوکاتەدا بارھەڵگرێک خۆی پێدا کێشاوە.

 

لەڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان خەڵکی پارێزگای موسڵەو ئەوەی تریان خەڵکی ناحیەی سلێمان بەگەو سێ سەرنشینی تریش برینداربوون.