plus4
پێش مانگێک
سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لەبۆردومانەكەی ئێوارەی دوێنێی باشوری لوبنان، حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی و عەلی كەركی فەرماندەی جەبهەی باشور و سەركردەكانی دیكەی حزبوڵا كراونەتە ئامانج و هەمویان كوژراون.
ئێوارەی دوێنێ سوپای ئیسرائیل 10 جار بۆردومانی گەڕەكی حاریكی لەباشوری بەیروتی كرد، بەشێوەیەك شەش باڵەخانەی لەگەڵ زەوی تەخت كرد.
دواتر بڵاویكردەوە كە بۆمبی دژە پەناگەی لەبۆردومانەكاندا بەكارهێناوە، ئەو ناوچەیەی بۆردومانكراوە بە چوارگۆشەی ئەمنی حزبوڵا ناودەبرێت كە بارەگای سەرەكی لێیە.
راپۆرتەكان ئاماژە بۆ كوژرانی زەینەب كچی حەسەن نەسروڵا دەكەن لەشوێنی بۆردومانەكە، كە ئیسرائیل بە پێگەی سەرەكی حزبوڵا ناویبردووە.
لەشەوی رابردووەوە حزبوڵا سێ بەیاننامەی بڵاوكردووەتەوەو لەهیچ یەكێكیاندا ئاماژەی بە دۆخی نەسروڵا نەكردووە جگە لەرەتكردنەوەی بانگەشەكانی ئیسرائیل بۆ بونی موشەك لەو ناوچەیەدا.
میدیا جیهانییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە تیرۆركردنی حەسەن نەسروڵا گورزێكی بەهێزدەبێت بۆ حزبوڵا كە 32 ساڵە سەركردایەتی دەكات، دانانی جێگرەوەشی گەورەترین ئاڵنگارییە بەتایبەت لەم دۆخەدا كە زۆربەی سەركرە گەورەكانی كوژراون.