plus4
پێش مانگێک
بەهەوڵی پارێزگاری کەرکوک و وەزیری داد، پرسی دادگاییکردنی رۆژنامەنوس هەردی محەمەد چارەسەرکرا
هەردی محەمەد رۆژنامەنوسی کەرکوکی دوای ئەو سکاڵایەی لەلایەن ئەمنی نیستیمانییەوە لێیکرابوو ئەمڕۆ بەهەوڵ و نێوەندگیری رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و خالید شوانی وەزیری دادی عێراق چارەسەرکرا
ئەو رۆژنامەنوسە لەپێگەی خۆی لە تۆڕی گۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی:-
"دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە دیاریکردنی رۆژی دادگاییمان لەدادگای کەتنی کەرکوک بۆ حوکمدان لەسەر دۆسێیەک لەسەر سکاڵایەکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بەراپۆرتێکی رۆژنامەوانیمان کە لەسەر گەڕەکی کوردستان ئامادەمان کردبوو،وە گەیشتنی هەواڵەکە بە جەنابی پارێزگاری کەرکووک
کاک رێبوار خەمخۆرانە وەک هەمیشە هاتنە دەنگ و خۆیان بە خاوەنی دۆسێکە زانی، لەرێی بەڕێزیانەوە نێوەندگیریکرا لەگەڵ ئاسایشی نیشتمانی بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.
بەسوپاسەوە بەهەوڵی جددی پارێزگار و کاک خالید شوانی وەزیری داد و سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق لقی کەرکوک و بەشێک لە هاوڕێ و دۆستانی رۆژنامەوانم کە پەرۆشی چارەسەرکردنی بوون، تواندرا ئەو تێگەیشتنە دروست بکرێت".