كركوك
plus4
پێش مانگێک

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشكرایكرد، دەستیان بە رێوشوێنەكانی پێدانی مینحەی ئەو خوێندكارانەكردووە كە كەمدەرامەتن.

وتیشی میحەی دارایی خوێندکارە کەمدەرامەتەکان بەتەواوەتی دابینكراوەو هیچ مەترسییەكی لەسەر نییەو خواستی ئەوەشیان هەیە ژمارەی خوێندكارانی سوودمەند لە مینحەكە زیادبكەن.

پێشتریش وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرایكرد، تائێستا ملیۆنێك و 300 هەزار خوێندكار سوودمەندبوونە لە مینحە داراییەكە.

وتیشی نزیكەی 15 هەزار خوێندكاری خاوەن مینحە لە خوێندن دابڕاون و بەم نزیكانە هەڵمەتێك بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ خوێندن دەستپێدەكەن و هەر خوێندكارێك نەگەڕێتەوە مینحەكەی دەبڕێت.