plus4
پێش مانگێک
ئەمڕۆ مامۆستا فەیزوڵڵا خورشید تۆماری دوای زیاتر لە نیو سەدە خزمەتكردن بە زمان و كولتووری كوردی لە شاری كەركوك كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا فەیزوڵڵا خورشید تۆماری لەچەند مانگی رابردوودا كتێبخانە و ئەرشیفی تایبەتی خۆی پێشكەش بە ناوەندی كوردستان لە زانكۆی سلێمانی كرد بەمەبەست پاراستنی ، هەروەها بڕیاربوو لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دوای كۆتاییهاتنی پۆلێنكردن و تۆماركردنی كتێبخانەكەی، مەراسیمی تایبەتی بۆ ڕێكبخرێت بەڵام مەرگ رێگربوو لەبەشداریكردنی.
مامۆستا فەیزوڵڵا خورشید تۆماری ساڵی 1934 لە گوندی تۆماری سەر بە شاری كەركوك لە دایكبووە، هەر لە تەمەنی 9 ساڵییەوە لە حوجرە چووەتە بەر خوێندنی ئایینی و پاشان بووەتە مامۆستای ئایینی.
لە ساڵی 1960 بووەتە مامۆستای سەرەتایی و لە ژیانی پیشەییشیدا كاری ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان و وشەسازیی كوردی كردووەو هەروەها خاوەنی چەند وتار و لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكراوەیە.