ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
ئەحمەد یەحیا بەڕێوەبەری تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتیی کەرکوک
- سەرقاڵی ڕاگرتنی دۆسیەی ئەو موچەخۆرانەی هەرێمن و بەشێوەی سەرپێچی موچەی ڕیعایەیان لەحکومەتی عێراق وەرگرتووە.
- هەموو ئەو پارەیەی وەریانگرتووە، بەشێوەی کاش بێت یاخوود بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە.
- تائێستا ئامارێکی ورد نییە، بەڵام بەپێی ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانی نێوان بەغداو هەولێر، 1500 دۆسیە ڕاگیراوە.
-هەموو ئەو دۆسیەیانەی ڕاگیراون، خاوەنەکانی بە پێبژاردن سزا دەدرێن.
-ئێستا کار لەسەر مامەڶەی پێشمەرگەکان دەکەین کە موچەکانیان بەهۆی دوو موچەییەوە ڕاگیراوە، دواتریش فەرمانبەرانی پەروەردەو تەندروستی.
-ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە، لەڕوانگەی یاساوە سەرپێچییەو ناکرێت دوو موچە وەربگیرێت.
-ئەو کەسانە زانیاریی هەڵەیان داوەو یاساو دەوڵەتیان فریوداوە.
-پێشمەرگە هەیە بەیەکجار 30 ملیۆن دیناری بۆ هێناوینەتەوە، تا ئەستۆپاکیی بۆ بکەین.