تۆڕێکی ساختەکاری
plus4
پێش 11 مانگ

ئەمنی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی ساختەکردنی سانامەو تابلۆی ئۆتۆمبێلی راگەیاند.

ئەمنی نیشتیمانی لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، تۆڕێکی دوو کەسیان لە پارێزگای دیالە دەستگیرکردوە کە کاریان ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و دەرکردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا 26 تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل و چەندین ساڵنامەو بریکارنامەی ساختەیان پێبووە کە بۆ رایی مامەڵەکانیان لەهەموو پاێزگاکانی عێراق بەکاریان هێناوە.