plus4
پێش مانگێک
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ هیند عەباسی پەرلەمانتاری سەڵاحەدین سەبارەت بەتەواونەکردنی پڕۆژەی رێگەی کەرکوک-تکریت و کەرکوک- بێجی ( رێگەی مەرگ ) کۆبوەوە.
لەکۆبونەوەیەکی فراواندا نەخشەی چارەسەری بەپەلەیان بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پرۆژەی ڕێگهی کەرکوک-تکریت و پرۆژەی ڕێگای کەرکوک-بیجی کیشا.
نوسینگەی رۆژنامەوانی پارێزگاری کەرکوک دەڵێت: پارێزگاری كهركوك جهختیکردووەتەوە ئاماده نیه سازش بكات له ئاستی هیچ كێشه و دواکەوتنێک لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای کەرکوک/ تکریت، و پڕۆژەی کەرکوک/ فەتحه.
کۆبونەوەی ئەمڕۆ دوای زۆربونی روداوەکانی هاتووچۆ دێت لەسەر رێگەی کەرکوک- تکریت کە لەدوایین روداودا یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار و سێ سەرنشینی هاوڵی گیانیان لەدەستدا.