plus4
پێش ٢ مانگ
پەرلەمانتار سۆران عومەر ئاشکرایکرد: وەزارەتی دارایی عێراق بەئەرێنی لەوەڵامی نووسراوێکیدا بۆ داواکاریی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان کە داواکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرابوو.
وتیشی: وەزیری دارایی عێراق، دەقی نووسراوی فەرمانگەی موازەنەی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان لەسەر بوودجەی هەرێم و پارەدارکردنیان لەفەرمانگەی ژمێریاری.
بەو پێیەش، وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بوودجەی هەرێم، بڕیارە لەئاییندەیەکی نزیکدا داخڵی لیستی مووچەی بەغدا بکرێن.