ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە سەربازییەكانی عێراق دەستیانكرد بە گواستنەوەو حەشاردانی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەكان كە ئەمڕۆ رۆڵیان لەخستنە خوارەوەی فرۆكە توركییەكە لەكەركوك هەبوو.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە ئەو فرۆكە بێ فرۆكەوانە ماوەی كاتژمێرێك لەسەر كەركوك سوڕاوەتەوە و هیچ لایەنێك بەهاوپەیمانانەوە خۆیان بەخاوەنی نەكردووە، لەسەنتەری شارەكە كەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە لێكۆڵینەوە لەهۆكاری كەوتنە خوارەوەی فرۆكە توركییەكە دەكەن.
كاتژمێر 10:27 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سیستمی بەرگری ئاسمانی عێراق لەسنوری چیمەن چەند جارێك تەقەی كرد و دواتر تەنێك بەئاگرەوە لەئاسمانی كەركوك دەركەوت كە لەگەڕەكی تسعین كەوتە خوارەوە، دەركەوت فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی توركییە.
هەر لەكاتی روداوەكەدا، جێگری فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ناوچەی باكور بەمیدیاكانی راگەیاند كە دوای وەرگرتنی رەزامەندی فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق، توانیویانە ئەو فرۆكە توركییە بخەنە خوارەوە كە لەسلێمانییەوە بەئاراستەی كەركوك هاتووە و ئاسمانی شارەكەی بەزاندووەو وەڵامی بۆ ئاگاداركردنەوەكان نەبووە هەر بۆیە خراوەتە خوارەوە.