plus4
پێش ٢ مانگ
حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند: هەموو رێوشوێنەکان بۆ گەڕانەوەی نوڕ زوهێر تۆمەتباری سەرەکی دزیی سەدە تەواوبونە و ئێستا بێت یا دوایی هەر دەیگەڕێنینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کشتاندن بە هێمای سور لەسەر ناوبراو دەدەینە ئەنتەرپولی نێودەوڵەتی.
وتیشی، لەهەوڵداین دەست بەسەر سەروەتە زۆرەکەی نوڕ زوهێر لەعێراق و ئوردن و ئیمارات و تورکیا بگرین و 30 کەسی دیکەش لەو دزییە تێوەگلاون و دەدرێنە دادگا.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاشکرایکرد کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەیسەم جبوری دەرچووە، 18 ملیارو 500 ملیۆن دیناری لایە، 11 ملیار دیناری گەڕاندووەتەوەو نەیتوانیوە ئەو دوای بداتەوە کە ئەگەر سزا بدرێت پێویستە ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
حەیدەر حەنون وتیشی کە سەرۆکی پێشووی دەستەی باج و چەند فەرمانبەرێک لەسەر ئەو دۆسێیە راگیراون و ئەوانەی دیکەش کە لەناوخۆ و دەرەوەی وەڵاتن کەفالەتیان هەیەو دادگا بە شێوەی ئامادەنەبوو سزایان دەدات و دەستیش بەسەر سەروەتەکانیاندا دەگیرێت تەنانەت ئەگەر لەدەرەوەی وەڵاتیش بێت.