شۆفێر
plus4
پێش ٢ مانگ

ئەو شۆفێرە کوردەی لەنزیک خاڵس رفێندرا، کەمێک پیش ئێستا لەلایەن ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و هێزە عێراقییەکانەوە رزگارکرا و بەشێک لە ئەندامانی باندەکەش دەستگیرکران.

دوێنێ لەنزیک خاڵس سەر رێگەی بەغدا- کەرکوک، شۆفێرێکی کوردی دانشتووی کفری بەناوی ( حەسەن رەشید هەلاج ) کە لەهێڵی کفری - بەغدا شۆفێری دەکات بەخۆی و ئۆتۆمبێلەکەیەوە رفێندرا.

ساهر عەلی قایمقامی قەزای کفری بە plus4ی راگەیاند: شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان و ئۆپراسیۆنی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمنی وەتەنی دیالە یەکێک لەئەندامانی باندەکەیان دەستگیرکردو لەسەر دانپێدانانی دەستگیرکراوەکە توانرا بگەنە رفێندراوەکەو رزگار بکرێت، ئۆتۆمبێلەکەشی دۆزراوەتەوە لەجۆری تاهۆیە.

وتیشی، ئێستا ئەو هاوڵاتییە گەڕاوەتەوە نێو خێزان و کەسوکارەکەی لەکفری.