plus4
پێش ٢ مانگ
گەنجێکی پارێزگای کەرکوک دوای دوو ڕۆژ لە خنکانی تەرمەکەی دۆزرایەوە.
دوای ئەوەی دوو ڕۆژ بەر لەئێستا لەئاوی (ئسدێرە)ی خوارووی ڕووباری دیجلە لە ناحیەی زاب، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان بەناوی (ئەحمەد ئیسماعیل عوەید) کە دانیشتووی گوندی (تەل محەمەد زویە)ی سەر بە ناحیەی زابی قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوک بوو خنکا، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەو گەنجە تەمەن 22 ساڵانە، دوای دوو ڕۆژ لەخنکانی و گەڕانی تیمەکانی مەلەوانی بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی، سەرەنجام شەوی ڕابردوو توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوەو لەئاوەکە دەربهێندرێن.