موچە
plus4
پێش مانگێک

 بابەتی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی تەنها لێک تێنەگەیشتنێک بوو هیچی تر.

 

 دەستەی چاودێری دارای هەرێم و عێراق (هيئة الرقابة المالية) پەیوەندیان پێمەوە کرد و روونکردنەی تەواوم پێیان دا.

 

ئێمە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردیین لەکەرکوک و مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژان و پرۆگرامی خوێندنمان لەهەرێمی کوردستانەوەیە و دەستپێکی دەوامکردن و تاقیکردنەوەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵە.

 

 هەردوو دەستەی چاودێری دارایی هەرێم و عێراق دوای بەراوردکردنی داتاکان بۆیان دەرکەوت هیچ کێشەکی تێدا نییە.

 

داوامان کرد کێشەی دواکەوتنی مووچە چارەسەر بکرێت و لەکۆتاییدا هەردو دەستەی چاودێری هەرێم و عێراق بەڵێنیاندا کە هیچ کێشەیەک نەماوە.

 

 لەگەڵ ناردنی مووچەی هەرێم مووچەی خوێندنی کوردی کەرکوکیش دەنێردرێت بێ هیچ گرفتێک.