plus4
پێش ٢ مانگ
کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی شەممەی سەرجەم ناوچەکانی عێراقی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لەزۆرێک لەناوچەکانی عێراق زیاتر ڕوو لەبەرزبوونەوه دەکەن، بەجۆرێک لەهەندێ ناوچەی عێراقدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەپلەی نیوە کوڵان.
هەر بەپێی ئەو پێشبینییانە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک 46 پلە دەبێت، پارێزگاکانی (بابل و واست و زیقارو میسان و موسەننا) بەرزترین پلەی گەرما تێیاندا دەگاتە 49 پلە.