plus4
پێش ٢ مانگ
ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە تێیدا دوو ڕۆژنامەنوسی ژن کوژران و ڕۆژنامەنووسێکی دیکەش برینداربوو.
ئێمە زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییەو کردنە ئامانجی ڕۆژنامەنووسان دەکەین. هێرشەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی خاکی عێراقە.
جێی داخە ئەو ڕووداوانەو کردنە ئامانجی هاوڵاتییانی مەدەنی چەندبارە دەبنەوە، ئەگەر لە ڕووداوەکانی پێشووتردا هەڵوێستی جددی و بەرپرسیارانە وەربگیرایەو سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرایە، ئەم ڕووداوە ناخهەژێنەی ئەمڕۆ ڕووی نەدەدا.
ئەرکی حکومەتی عێراقە دەستبەجێ هەموو ڕێگایەک بگرێتەبەر بۆ ڕێگریی لەوهێرشانەو دووبارە نەبوونەوەیان و لێپرسینەوەی یاسایی لە ئەنجامدەرانیان.
دیلان غەفور
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق