plus4
پێش 3 مانگ
ئاماری قوربانیانی روداوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سنوری پردێی سەر رێگەی کەرکوک-هەولێر بەرزبوەوە و ئێستا شەش سەرنشین گیانیان لەدەستداوەو تەنها یەک کەس بریندارە کە دۆخی تەندروستی خراپە.
بەپێی هێڵکارییەکان کە بۆ روداوەکە کراوە، بەهۆی دروستبونی تاسەیەک لەشەقامەکە کە چاکنەکراوەتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری bmw کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چوەتە ساییدەکەی دیکە و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆی دۆج کێشاوە و بەهۆیەوە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گڕیان گرتووە.
شەش سەرنشین گیانیان لەدەستداوە
کە چواریان دانشتووی شاری کەرکوکن و دووانیان خەڵکی بەغدان.
قیرتاوکردنی رێگەی کەرکوک - هەولێر ماوەی ساڵێکە ئەنجامدراوە و بەهۆی خراپی کوالێتی قیرەکەوە، تاسەو چاڵ و چۆڵی لێ دروستبوەو بەردەوام چاکدەکرێتەوە بەڵام بێ سودە.