plus4
پێش ٢ مانگ
بەپێی نوسراوێک کە بڵاوبوەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق موچەی ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەری هەرێمی کوردستانی لەکەرکوک و خانەقین راگرت بەبیانوی ئەوەی ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵە و نابێت فەرمانبەری هەرێم موچەی لێی دەوام بکەن، کە بریتین لە:
1/ 7 هەزارو 453 فەرمانبەری خوێندنی کوردی لەپەروەردەی کەرکوک.
2/ 49 فەرمانبەری تەندروستی هەرێم کە تەنسیبن بۆ سەر تەندروستی کەرکوک.
3/ 135 فەرمانبەری کارەبای هەرێم کە لەکەرکوک دەوام دەکەن.
4/ 70 فەرمانبەری وەزارەتی دارایی/ گەنجینەی هەرێمی کە لەکەرکوک دەوام دەکەن.
5/ 93 فەرمانبەری ئەوقافی هەرێم کە لەکەرکوک دەوام دەکەن.
6/ 30 فەرمانبەری کشتوکاڵی هەرێم کە لەکەرکوک دەوام دەکەن.
7/ 254 فەرمانبەری ئاوەدانکردنەوەی کەرکوک کە راژەیان لەسەر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمە.
8/ 202 فەرمانبەری ئەنجومەنی دادوەری هەرێم کە لەکەرکوک دەوام دەکەن.
- موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەخانەقینیش راگرت بەبیانوی ئەوەی شارەکە لەژیر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵە و بریتین لە:
1/ 3 هەزارو 481 فەرمانبەرو مامۆستای هەرێم لەخانەقین.
2/ دادنوسی خانەقین کە سەر بەهەرێمە و 6 فەرمانبەری هەیە.
3/ 183 فەرمانبەری شارەوانی خانەقین و 76 گرێبەست کە سەر بەهەرێمن.
4/ 54 کارمەندی تەندروستی هەرێم لەخانەقین.
5/ 96 فەرمانبەری کارەبا لە راژەیان لەسەر هەرێمەو دەوامیان لەخانەقینە.
6/ 170 کارمەندی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لەخانەقین.