بزيشك
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد. زیاتر لە 32 هەزار پزیشک لە پسپۆڕییە جیاوازەکان داوای دامەزراندن دەکەن و وەزارەتی تەندرستیش توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو دەرچووەی نییە.

 

ماجد شەنگالی سەرۆکی لیژنەکە بەرۆژنامەی سەباحی وتووە، پێویستە حکومەت و پەرلەمان کارلەسەر دەرچواندنی یاسایەکی تایبەت بە پزیشک و خاون پیشە تەندروستییەکان بکەن ، بەتایبەتی ئێستا زۆربەیان رووییان لە زانکۆ و کۆلێژە ئەهلییەکان کردووە بەمەبەستی دامەزراندنیان.