plus4
پێش ٢ مانگ
لەکەرکوک کەسێک دەستگیرکرا.. بانگەشەی دەمەزراندنی بەرانبەر پارە کردووە
دەستەی دەستپاکی کەرکوک دەڵێت: بەهاوکاری دەزگای موخابەراتی عێراقی کەسێکمان دەستگیرکردووە کە خۆی بەکارمەندی دەستەکە ناساندووەو خەڵکی فریوداوە گوایە لەسەر راژەی دەستپاکی دایاندەمەزرێنێت و داوای پارەی لێکردوون.
دەشڵێت: داوای 26 هەزار دۆلار ( دوو دەفتەرو 60 وەرەقە)ی لەهاوڵاتییەک کردووە بەرانبەر دامەزراندنی لەدەستەی دەستپاکی، بڕیاربووە سەرەتا هەزار دۆلار وەربگرێت.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەکە، لەکاتی وەرگرتنی گوژمەی یەکەمی پارەکە، دەستگیرکرا و بەپێی بڕیاری 160 بۆ ساڵی 1983 درایە دادگا و راگیرا.