احسان عبدوالجبار
plus4
پێش 3 مانگ

ده‌سته‌ی دەستپاکی عێراق پەیوەندی لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپۆل دەکات بۆ دەستگیرکردنی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق.

لەئێستادا ده‌سته‌کە لەپەیوەندیدایە لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ بۆ ئاشکراکردنی شوێنی ئیحسان عەبدولجەبار بەمەبەستی دەستگیرکردنی، بەهۆی تێوەگلانی لەدۆسیه‌ی دزیی سەدەدا، بەتایبەت وەرگرتنی بەرتیل.

لەناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ساڵی 2023 دادگای كه‌رخ بڕیاریدا دەست بەسەر موڵک و ماڵى گواستراوەو نەگواستراوەى ئیحسان عەبدولجەباردا بگرێت.

ناوبراو پۆستەکەی بۆ وەرگرتنى بەرتیل لەژمارەیەک وەبەرهێن لەچوارچێوەى گرێبەستەکانیان لەگەڵ وەزارەتى نەوت بەکارهێناوە.

ئیحسان عەبدولجەبار لەنێوان ساڵانی 2020 تا 2022 وەزیرى نەوتی عێراق بوو، ماوەیەکیش بەوەکالەت وەزیرى دارایی بوو لەحکومەتەکەی مستەفا کازمى.