بڕیاری دادگا
plus4
پێش ٢ مانگ

ئەمڕۆ سیشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق داواکەی حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق و سەوسەن عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەلایەک و داواکەی راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکوکی کە داوایان لە دادگای فیدراڵی کردبوو رێكار و بڕیارەكانی كۆبوونەوەكەی هۆتێل رەشیدی بەغدا و ئەنجامەكانی رابگرێت، تا ئەوكاتەی سكاڵاكانیان لەوبارەیەوە یەكلاییدەكرێتەوە،رەتکردەوە کە لە دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و دەرکردنی مەرسوومی کۆماری لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ پارێزگاری کەرکوک، تۆمارکرابوون.