ئاوڵەی مەیمون
plus4
پێش ٢ مانگ

پاش ئەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون وەک مەترسییەکی هەنووکەیی لەسەرئاستی جیهان ناوزەندکرا، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی لەئێستادا هیچ تووشبوویەک لەعێراق تۆمارنەکراوە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا دوای هۆشدارییەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بەنەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون و ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لەتەواوی جیهاندا، ڕوونیکردەوە کە تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیموون لەعێراق تۆمارنەکراوە.

وتیشی: دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانمان کە وەزارەتەکە سەرجەم ئامادەکارییەکان کە پێویستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەو ڕێگریکردن لێی گرتووەتەبەرو تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لەعێراق تۆمارنەکراوە.

- ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون بریتین لە:

 دەست لێدان

 ماچ کردن

 سێکس کردن

 بەکارهێنانی پەڕۆو جلوبەرگ و سرنجی بەکارهاتووی کەسی تووشبووی نەخۆشییەکە بۆ کەسێکیتر.

- نیشانەکانی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون:

 تایەکی زۆر

 پەڵەی پێست

 سەرئێشە

 ئازاری ماسوولکەکان

 بێهێزییەکی زۆر

 ئاوسانی لیمفە گرێکان.