تەندروستی کەرکوک
plus4
پێش 8 مانگ

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، رێوشێنی خۆپارێزیان دژی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون گرتوەتەبەر، بەتایبەتی دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لەیەکێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رونیکردوەتەوە، دەستیانکردووە گرتنەبەری رێوشۆنی خۆپارێزی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بەتایبەتی لەگەڵ ئەو کەسانەی دێنە نێو کەرکوکەوە

وتیشی، تیمێکی تایبەتمەند لەفڕۆکەخانەکە چاودێری تەندروستی ئەو کەسانەدەکەن کە دێنە نێو کەرکوکەوە.

دوێنیش فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئاشکرایکرد کە هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە کەرکوک تۆمارنەکراوە.