ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
کەمێک بەر لەئێستا، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی عێراق، ڕۆژی دەستپێکی دەوامی ئەمساڵی خوێندنی زانکۆو پەیمانگەکانی ڕاگەیاندو چەند ڕۆژێک لەو کاتە دواکەوت کە بڕیاربوو دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن دەستپێبکات.
بەپێی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی عێراق، ڕۆژی دووشەممە 2024/9/16 ی وەک یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمیی تەواوی زانکۆو پەیمانگەکان دەستنیشانکرد.
پێشتر وەزارەتی ناوبراو بڕیاریدابوو ڕۆژی 2024/9/10 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی دەوامی زانکۆو پەیمانگەکان بێت، بەڵام ئەمڕۆ بڕیارەکەی گۆڕی و ڕۆژی 2024/9/16 ی وەک دەستپێکی دەوامی دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن دەستنیشانکرد.