دزی کردن
plus4
پێش 8 مانگ

یەکێک لەبەشداربووانی دزیی سەدە کە ڕۆڵی سەرەکیی لەدزییەکەدا هەبووە (نور زوهێرە)ە، زۆر شتی ئاشکرا کردو دەڵێت: پەرلەمانتار قسە لەسەر گەندەڵی دەکات، بەڵام داوای خانووی (1200) مەتری لێكردووم.

نور زوهێر کە گەورە تۆمەتبارێکی دزیی سەدەیە ڕایگەیاند: گەر لەدادگایەكی ئاشكرادا دادگایی بكرێم، هەموو ئەو ناوانە ئاشكرا دەكەم كە لەم دۆسیەیە تێوەگلاون.

ناوبراو لەدیارێکی کەناڵی شەرقییە دەڵێت: ئەو پارانەی دزراون، چەك و مامەڵە بوون و لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە وردبینیی بۆ كراوە، تەنها دینارێكیشی پارەی حكومەت نییە.

ئاشکرایکرد: یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی كە ئێستا قسە لەسەر ئەو پرسە دەكات، خۆی داوای خانوویەكی لێكردم بەو مەرجەی ڕووبەڕەکەی (1200) مەتر بێت و لەشەقامی ئەمیراتی ناوچەی مەنسوری بێت لەبەغدا.

دەستەی باجەكان ڕایگەیاند: بڕی (2) ملیارو (500) ملیۆن دۆلار لەنێوان مانگی تشرینی دووەمی (2021)و ئابی (2022) لەبانكی ڕافیدەینی حكومەتی عێراق لەڕێی (247) چەكی داراییەوە بەشێوەی كاش درا بەپێنچ كۆمپانیاو دوو مانگ پێش كۆتاییهاتنی ماوەی دەسەڵاتی حكومەتەکەی مستەفا كازمی، ئەو پرۆسەیە ئاشكرا كرا.

بەپێی تازەترین ئەو زانیارییانەی دزەی كردووە، بڕی ئەو پارەیەی دزراوە، زیاتر لەدوو هێندەی ئەو بڕەیە كە ڕاگەیاندراوەو تائێستا نزیكەی (30) تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیركراون.