ئەمنی نیشتمانی
plus4
پێش 10 مانگ

ئەمڕۆ پۆلیسی ئەنبار وردەکاری کوشتنی کچێکی لەلایەن باوکی و ناشتنی لەناو ماڵەکەی خۆی لەپارێزگاکە ئاشکراکرد.

 

پۆلیس لەڕاگەیاندراوێکدا ڕوونیکردەوە: دوای گەیشتنی هەواڵێک سەبارەت بەونبوونی کچێک لەناوچەی (زەنگۆرە)ی پارێزگای ئەنبار، هێزەکانمان کەوتنە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە.

 

پۆلیس دەڵێت: دایکی کچەکە سکاڵای لەسەر کوڕەکەی و کوڕی کچەکەی تۆمارکردبوو، لەو ڕێگەیەوە لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری دەستیانپێکرد.

 

لەکاتی گەڕان بەماڵی تۆمەتبارەکەدا، تەرمی قوربانییەکە بەکوژراوی دۆزرایەوەو کە لەژوورێکی بچووکی خانووەکەی خۆیاندا نێژرابوو، ژوورەکە کۆگایەک بوو، لەدەرەوەی ماڵی تۆمەتبارەکە.

 

پاش دۆزینەوەی تەرمەکە، تیمێک لەئەفسەرانی لێکۆڵینەوە لەبەشی تاوانی ڕومادی و بنکەی پۆلیسی زەنگۆرە پێکهێنرا بۆ ئاشکراکردنی

تاوانباری سەرەکی و ئەنجامدەری ڕووداوەکە، دەرکەوت باوکی کچەکە تاوانباری سەرەکیی ڕووداوەکەیەو کچەکەی بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە کوشتووەو پاشان خستوویەتیە ژێر زەویی ئەو ژوورەی خانووەکەیانەوە.