plus4
پێش ٢ مانگ
هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی حەموودی ئەلحارثی ناسراو بە (عەبوسی) کە لە زنجیرەی کۆمیدیی (تحت موس الحلاق) زیاتر بەخەڵکی ناسراو ڕۆڵێکی دیاری هەبوو، ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.
کوڕی لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ماتەمینی بۆ باوکی ڕاگەیاندو وتی: (ماڵئاوا باوکە گیان .. ماڵئاوا هاوڕێکەم، ماڵئاوا هونەرمەندی گەل، ماڵئاوا خۆشەویستی گەل، د. حەموودی الحارثی).
حەموودی لەساڵی 1936 لەدایکبووە، لەگەڵ هونەرمەند جەواد سەلیم و هونەرمەند فایق حەسەن چووەتە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان و بەشی پەیکەرسازی و نیگارکێشی تەواوکردووەو لەساڵی 1958 تاساڵی 1961 خۆی بۆ نوواندن و دەرهێنان تەرخانکردووەو ئەندامی کۆمەڵەی هونەرمەندانی پلاستیکی عێراقی بوو.
لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ تۆمارکردنی ئەڵقەی یەکەمی زنجیرە کۆمیدییەکەی (تحت موس الحلاق) هاتە نێو جیهانی نوواندنەوە، تێیدا بەناوبانگترین ڕۆڵی خۆی وەک کارەکتەری (عەبوسی) پێشکەشکرد.
وێڕای ئەو زنجیرە تەلەفزیۆنییە، بەشداریی دەیان بەرهەمی شانۆیی و زنجیرەری تەلەفزیۆنی و تەمسیلیی کردووە کە گرنگترینیان (حياة العظماء)، (مع الخالدين)، (كاريكاتير)، (إلى من يهمه الامر)، تا کۆتا کاری، بەشداریی زیاتر لە (500) کاری ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی کردووە لەبوواری نوواندندا.