plus4
پێش ٢ مانگ
مستەفا گەرعاوی ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە مووچە مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی عێراق دوادەکەوێت.
گەرعاوی دەڵێت: بەهۆی کەمی پارەی نەختینەی داراییەوە ئەگەری زۆری دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق لەئارادایە.
ناوبراو وتیشی: پێشتر بەشێک لەوەزارەت و فەرمانگەکان لەڕۆژانی 16 تا 18ی مانگ، مووچەیان دەدا بەفەرمانبەرانیان، بەڵام ئەم مانگە تاکۆتایی مانگ و بەدیاریکراوی تاڕۆژی 26 ئەم مانگە دوادەکەوێت، هۆکاری دواکەوتنەکەیشی بۆ نەبوونی پارەی نەختینە گەڕاندەوە.
ڕوونیشیکردەوە: لەدوایین کۆبوونەوەیاندا، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دووپاتیکردووەتەوە کە مووچەی فەرمانبەران بیمەکراوە بۆ مانگی ئاب.