plus4
پێش ٢ مانگ
یەکێک لەو نەخۆشییانەی ئێستا هێدی هێدی وا بەزۆرێک لەناوچەکانی جیهاندا بڵاودەبێتەوە (ئاوڵەی مەیمون)و سەدان کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
دەستەی تەندروستیی یەکێتیی ئەفریقا دەڵێت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ١٨ هەزارو ٧٣٧ حاڵەتی نەخۆشییەکەیان لەئەفریقا پشتڕاستکردووەتەوەو تەنها لەیەک هەفتەشدا ١٢٠٠ حاڵەتی تووشبوونیان هەیە.
دەستەکە دەڵێت: زۆرێک لەجۆرەکانی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، کە ٣ هەزارو ١٠١ حاڵەتیان بەتەواوی پشتڕاستکراونەتەوە کە نەخۆشییەکەیەو ١٥ هەزارو ٦٣٦ حاڵەتی ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشییەکەیان لێدەکرێت و ٥٤١ حاڵەتی مردنیش لە ١٢ وڵاتی کیشوەرەکەدا تۆمارکراون، بەپێی هەندێک زانیاری، چەند حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لەئەوروپاش تۆمارکراون.
لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ژمارەی تووشبووان بەنەخۆشییەکە زۆر زیادیکردووە، لەکاتێکدا لەتەواوی ساڵی ڕابردوو 14 هەزارو 838 حاڵەت تۆمارکراون.
لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش سەبارەت بەمەترسییەکانی نەخۆشییەکە باری لەناکاو و ئامادەباشیی وڵاتەکەی بۆ هەر ئەگەرێک ڕاگەیاند.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش باری لەناکاوی ڕاگەیاندو سەرۆکی ڕێکخراوەکەش دەڵێت: نەوەیەکی نوێی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لەکۆنگۆو چەند وڵاتێکی تری ئەفریقاوە بەربڵاوەو تائێستا بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەجید ئەلعانی؛ خاوەنی دکتۆرا لەزانستی بەرگریی جەستە لەزانکۆی نۆتینگهام لەبریتانیا پشتڕاسیتدەکاتەوە کە لەبنەڕەتدا نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون نییە، بەڵکو ڤایرۆسی هێرپسە کە دوای ئەوەی ڤاکسین؛ بەرگریی جەستەیان تێکدەشکێنێت، ڤایرۆسی هێرپس تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەرگریی لەشیان لاوازە.