وەبەرهێنان
plus4
پێش 3 مانگ

دڵێر زێدان عەبدولڕەحمان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك ئاشكرایكرد راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی پێشووی كەركوك ، چەندین جار فشاری كردووە تا پشكی لەهەندێك پڕۆژە پێ بدرێت بەڵام رەت كراوەتەوە بۆیە هەوڵی زۆریدا كارەكانی وەبەرهێنان سڕ بكات.

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی کەرکوک بۆ ئاژانسی هەواڵی plus4 ووتیشی ، دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك مۆڵەتی وەبەرهێنانی قەپانەكانی كەركوك وەرگرتووەتەوە لە هەردوو وەبەرهێنەر ( ئەحمەد عەبدولواحید ) كە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە لە لیستەكەی راكان جبوریی و ( كامەران تەییب ) ئەویش بەهۆی ئەو وەرگرتنی پارەی زیاتر لەشۆفێران کە سەرپێچی یاسایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەو وەبەرهێنەرانە كە راكان جبوری پشتیوانیانی دەكرد وێڕای وەرگرتنی 20 هەزار دینار كە خۆی دەبوو 5 هەزار دینار بێت، لەرێی دانانی سۆنەریشەوە دەیانویست پارەی زیاتر لە شۆفێران وەربگرن.

ئەوەشی خستەڕوو راكان جبوری لە دەستەی هەماهەنگی سكاڵای لە دەستەی وەرەرهێنان تۆمارکردوە، بەڵام دوای دەركەوتنی راستییەكان ئێستا خۆی تۆمەتبارەو سكاڵای لێكراوەو دەستەی وەبەرهێنانی وەكو شایەت لە دۆسێكەدایە.