کەرکوک
plus4
پێش 3 مانگ

🔻پارتی هەموو توانای خوی و جیرانەکان و عێراقییەکان و نێودەوڵەتییەکانی بەکارهێنا تا یەکێتی ئاوت بکات بەڵام کەرکوکییەکان قبوڵیان نەکرد.

🔻 کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بارەگای پارتیش بوایە ئەو حزبە هەر بەشداری نەدەکرد.

🔻هەموو ئەندامانی ئەنجومەن لە ئەنجامدانی کۆبونەوەکە ئاگادارکرانەوە.

🔻کەرکوک ناسنامەی یەکێتییە

🔻 دووساڵی یەکەمی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتییەو پۆستەکانیش لەگەڵ گۆڕینی پارێزگار دەگۆڕێت.

🔻دوای دوو ساڵ یەکێتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات و ئێستا چەند پۆست دەدرێت بەئەوان دەگەڕێتەوە دەستی کورد.

🔻راکان جبوری سکاڵا لەچی دەکات ، لە پرسی خانەنشینییەکەی یان دانیشتنەکەی ئەنجومەنی پارێزگا ، ئەوەندە کێشەو پرسی گەندەڵی لەسەرە هیچ نەڵێ باشترە.

🔻پێویستە ئەنجومەنی پارێزگا پێداچونەوە بکات بۆ ئەو پۆستانەی لەسەردەمی راکان جبوریدا گۆڕاون.

🔻کەس خێری بە یەکێتی نەکردووە و پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەرکەوتەی هەڵبژادن بووەو ئیستحقاقی خۆیەتی.

🔻لایەنەکانی تر نەیانتوانی 9 کورسی مسۆگەر بکەن.

🔻دەبێ داوای لێبوردن لەخەڵکی کەرکوک بکرێت کە حەوت مانگە شارەکەیان لەململانێدا قەتیس مابوو، ئێستاش کە حکومەت پێکهاتووە دێن و دەڵێن نایاساییە و یان دەڵێن کورد چەند پۆستێکی لەدەستداوە.

🔻بۆ کورد باشتربوو ئەگەر پارتی لەگەڵ یەکێتی بوایە و ئەبوینە هەشت کورسی ، بەڵام نەهاتن وئەوە نەکرا.