plus4
پێش 3 مانگ
وەزیری پلاندانانی عێراق نەخشەی رێکخستنەوەو نوێکردنەوەی سنوری ئیدارەی ناحییەکانی (قەرەهەنجیر و پردێ و شوان و یایچی و مولتەقا)ی سەر بەپارێزگای کەرکوکی پەسەندکرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزیری پلاندانانی عێراق، مەبەست لە نوێکردنەوەو رێکخستنەوەو دیاریکردنی سنوری ئیداری ناحییەکان، گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ئەو ناوچانەیە و هەروەها کردنەوەی فەرمانگەکانی شارەوانی تێیانداو پێشکەشکردنی خزمەگوزاری زیاتر بە دانیشتوانیان.