احمد حمدانيي
plus4
پێش 3 مانگ

دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك ئاشكرایكرد كە مۆڵەتی وەبەرهێنانی قەپانەكانی كەركوكیان لە هەردوو وەبەرهێنەر ( ئەحمەد عەبدولواحید ) و ( كامەران تەییب ) وەرگرتووەتەوە.

 

بەپێی نوسراوەكەی وەبەرهێنانی كەركوك كە واژووی دلێر زێدان-ی لەسەرە وئەمڕۆ 14ی ئابی 2024 دەرچووە، بڕیاردراوە مۆڵەتی وەبەرهێنان لە وەبەرهێنەران ( ئەحمەد عەبدولواحد ) و ( كامەران تەییب ) وەربگیرێتەوە بەهۆی پابەندنەبونیان بە بڕیارەكانی دادگا و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.

 

قەپانی دەروازەكانی كەركوك بەوەبەرهێنان بە دوو وەبەرهێنەر درابوو كە یەكێكیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایە لەفراكسیۆنی تحالف عربی كە راكان جبوری سەرۆكایەتی دەكات، هەرچەندە بەپێی بڕیارەكانی سەرۆك وەزیران، پسوڵەی قەپانەكان بۆ 5هەزار دینار كەمكرابوەوە، بەڵام ئەوان بەردەوام بون لەوەرگرتنی 20 هەزار دینار و چەند جارێكیش لەلایەن شۆفێری بارهەڵگرەكانەوە گردبونەوەی ناڕەزایەتی لەدژی ئەنجامدرا بەڵام ئەوكات راكان جبوری بەرگری لێی دەركرد.