plus4
پێش 3 مانگ
زیاد لەبەڵگەیەک کەوتوونەتە بەردەست دەیسەلمێنێت کە کادرانی پارتی بەشداری گردبونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوکیان کردووەو هاوشانی عەرەب و تورکمان دژی دانانی کوردێکن بەپارێزگار.
لەروماڵی میدیایەک بەرێککەوت کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەکەوێت کە لەنێو خۆپیشاندەراندایە.
ئەو کەسەی دەرکەوتووە ( سامی غەفور ) کاندیدی ژمارە (13)ی دەرنەچوی پارتییە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە ( 580 ) دەنگی بەدەستهێنابوو.
یەکێکی تر لەبەڵگەکان، بەیاننامەو داواکاری خۆپیشاندەران بوو کە بەناوی ( پارتی دیموکراتی کوردستان و جبهەی تورکمانی و تحالف عربی ) خوێندرایەوە.