موچەی خانەنشین
plus4
پێش 3 مانگ

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: تاڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی کوردستان دەکرێت.

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری عێراق ئەنجامدرا، تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند: تاڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.

ئەمە تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنییەو هیچ ئاماژەیەکی بەکاتی ناردنی مووچەی پێشمەرگەو هیزە ئەمنییەکان نەدا.