plus4
پێش 3 مانگ
پلەکانی گەرمی لەئاستی ئاساییدا دەبن هێدی هێدی وەرزی هاوین جێدەهێڵین، کەشناسێکیش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە.
واسق سەلامی؛ کەشناسی دیاری عێراقی ڕایگەیاند: ئەو هەواڵانە ڕاست نین کە باس لەوە دەکەن، بەهێزترین شەپۆلی و بەرزترین پلەی گەرما لەکۆتایی مانگی ئابدا تۆماردەکرێت.
واسق سەلامی وتیشی: تاکۆتاییهاتنی وەرزی هاوین، چەند شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تۆماردەکرێن، بەڵام سەرجەمیان شەپۆلف ئاسایین، تا بەرەو وەرزی پایز بڕۆین، هێزی شەپۆلەکان کەمتر دەبنەوە، وەرزی هاوینیش نزیک دەبێتەوە لەکۆتایی.
ناوبراو ئاشکرایکرد: ئیتر شەپۆلی بەهێزی گەرما نابینین و پلەکانی گەرما بەرزتر نابنەوەو تادێت کەش فێنکتر دەبێت و پلەکانی زیاتر گەرما دادەبەزن، وەرزی هاوینیش ڕوو لەکۆتاییەو وەرزێکی نوێ بەڕێوەیە.