plus4
پێش 3 مانگ
رۆژنامەی سەباح، كە رۆژنامەیەكی فەرمی حكومەتی عێراقە لەسەروتاری ئەمڕۆیدا لەژێر ناوی ( عێراقی بچوک ) تیشکی خستوەتە سەر پرسی کەرکوک.
رۆژنامەكە: دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، كەركوك حكومەتی خۆجێیی پێكهێنا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دڵنیایی بەهەموو لایەك داوە كە هیچ لایەنێك لەئیدارەی كەركوك فەرامۆش ناكەن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی داوە كە لەسەر سیاسەتی سەرۆكی كۆچكردووی عێراق جەلال تاڵەبانی هەنگاو بنێن و مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكە بكەن.
یەكێتیی بەشێك لەپۆستەكانی بە چۆڵی بۆ حزب و لایەنە بەشدارنەبوەكانیش تەرخانكردووە.
دڵنیاییەكەی سەرۆكی یەكێتیی بەسە بۆ ئەوەی گرژی لەپارێزگاكە دروست نەبێت.
دانشتنەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەئوتێل رەشید یاسایی بوە و رێژەی یاسایی تەواوكردووە.
ئاسۆ مامەند بەرپرسی یەكێتیی لەكەركوك تەئكیدیكردووەتەوە كە پۆستەكان توركمان بەچۆڵی دەهێڵنەوە تا ئەوكاتەی بەشداری حكومەتەكە دەكەن