plus4.
پێش 3 مانگ
ئەمڕۆ لەپەراوێزی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای گەنجانی کەرکوک، یەکەم بەرکەوتن لەنێوان ژمارەیەک ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی و راکان جبوری رویدا.
لەچەند وێنەیەکدا دەردەکەوێت کە شوێنی دانیشتنی راکان جبوری لەئەندامەکانی یەکێتییە نزیکە، لەدیمەنێکدا دەردەکەوێت کە پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ راکان جبوری دەدوێت و پێدەکەنێت.
بەپێی زانیارییەکان کە دەستی plus4 کەوتووە، پەروین فاتیح کە سڵاوی لە راکان جبوری کردووە پێی وتووە " سلاوت لێبێت جەنابی ئەندامی ئەنجومەن ".
ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا راکان جبوری لەبڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکانیدا خۆی بە پارێزگاری کەرکوک دەناسێنێت لەکاتێکدا ئێستا تەنها ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایە لەفراکسیۆنی هاوپەیمانی عەرەبی.