پیرە
plus4
پێش 3 مانگ

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێبوار تەها لەئەمڕۆوە پارێزگارى سەرجەم دەنگ و ڕەنگەکانی کەرکوکە.

 

وتیشی: هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک بەهەوڵى هەموو لایەک بوو، نابێت بۆچوونمان وابێت ڕێبوار تەها تەنها پارێزگارى یەکێتییە، بەڵکو پارێزگارى سەرجەم دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی کەرکوکە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: شێوازی بەڕێوەبردنى کەرکوک لەحەوت ساڵى ڕابردوودا شێوازی تەعریب بوو، بەڵام ئێستا کاتى ئەوە هاتووە خاڵێک بۆ ڕابردوو دابنێین و ململانێکانى پێشوو کۆتاییان هات و پێویستە زمانى ئێستا زمانى لەیەکتر تێگەیشتن بێت.

 

ئاشکراشیکرد: لەدوایین کاتژمێردا توانیمان زۆرینەى گونجاو بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک پێکبهێنین، بەڵام گەر خۆمان کێشەکانمان چارەسەرنەکەین، ئەوا بۆمان چارەسەردەکەن.