دامەزراندن
plus4
پێش 3 مانگ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فیدراڵی، ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەکی تر لەو کەسانە ڕاگەیاند کە یاسای ژمارە ٦٧ی ساڵی ٢٠١٧ دەیانگرێتەوە.

ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕەزامەندیمان لەسەر داناندامەزراندنی زیاتر لە (250) کەسی تر لەوەزارەت و دەزگاکان لەپارێزگاکان بەپێی دەربڕی کە بەشێوازی تیروپشکی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ئەوانەی یاساکە دەیانگرێتەوە.

ئەو کەسانەی دادەمەزرێندرێن، بەناونیشانی (یاریدەدەری وێنەکێشی ئەندازەیی، یاریدەدەری مەشقکاری پزیشکی، یاریدەدەری ئه ندازیار، یاریدەدەری فیزیایی، وێنەکێش، توێژەری کۆمەڵایەتی، یاریدەدەری ئامار، یاریدەدەری تەکنەلۆژیای زانیاری، پەرستاری مەشقکاری زانکۆ، یاریدەدەری توێژینەوە، یاردەدەری پرۆگرامەر، یاریدەدەری وەرگێڕ).