plus4
پێش 3 مانگ
بەپێی بڕیارێکی نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوەریی عێراق، مووچەی زۆرێک لەپەرلەمانتارانی عێراق کەمکرایەوەو بەشێکیشیان مووچەکانیان زیادکرا.
بەپێی ئەو بڕیارە، مووچەی زۆرێک لەپەرلەمانتارانی عێراق کەمکرایەوە، چوونکە لەئێستادا بۆ هەر پەرلەمانتارێک بڕوانامەو ساڵی خزمەت و هاوسەرگیری و بوونی منداڵ کراونەتە پێوەر.
لەبەشێکی تری بڕیارەکەدا هاتووە، تەنها ئەو پەرلەمانتارانەی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆران، مووچەکانیان زیاد دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له‌ڕابردوودا په‌رله‌مانتاران مووچه‌یه‌كی جێگیریان هه‌بوو كه 8 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیە، به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان كه‌می كردووەو هەر په‌رله‌مانتارێك بڕی 4 ملیۆن دیناری جێگیری هه‌یه‌و ده‌رماڵه‌كانی تریش وه‌رده‌گرێت.
پەرلەمانتارانیش دژى بڕیارەکەن و پێیان وایە، نابێت پەرلەمانتار وەک پلە تایبەت مامەڵەى لەگەڵ بکرێت و دەڵێن: په‌رله‌مانتار پله باڵا نییه ته‌نها بۆ چوار ساڵ له‌و پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێویست ناكات ئه‌و بڕیاره په‌رله‌مانتاران بگرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بووه، ده‌رماڵه‌ی 100%و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان هه‌بووه، ده‌رماڵه‌ی 75%و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی دبلۆمیان هه‌بووه، ده‌رماڵه‌ی 35%و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بووه ده‌رماڵه‌ی 25% یان پێدراوه.