بیمەی کارکردن
plus4
پێش 8 مانگ

گەر تۆ کرێکاری یا پیشەوەری، سەرتاشی، یادارتاشی، یا لەمۆڵێک کاردەکەیت، دووکانداری، یالەماڵەوە بەئۆنڵاین کارێک بەڕێوەدەبەیت، هەر شوێنێکی تر کاردەکەیت ، ئەوا دەتوانی تەقدیمی (الضمان الاجتماعي) بکەیت بۆ گرێنتی کردنی داهاتووت لەپاش ١٥ ساڵ..

هەر یەک لەوانەی باسم کرد مانگانە بڕە پارەیەک دەدات بەحکومەت بەپێی موچەی مانگانەکەی بۆ ماوەی 15 ساڵ،

بۆنمونە گەر مانگانە بڕی 22 الف دینار بدەیت، دوای 15 ساڵ موچەیەکی خانەنشینی بەبڕی 455 دیناری مانگانە وەردەگری..

گەر هات مانگانە بڕی 54 هەزار بدەیت بەدەوڵەت خانەنشینیت یەک ملیۆن و85 هەزار دەبێت ، بەرزترین موچەی خانەنشینی یەک ملیۆن و750 هەزار دینارە وکەمترینیش 350 هەزار.

هەروەک کۆمەڵێک ئیمتیازاتی تریشی لەگەڵدایە، لەبواری داشکاندن لەکەرتی تەندروستی تەنانەت موچەکەتیش دوای نەمانت وەک میراتی دەمێنێتەوە، پاش کۆچی دوایی کەسەکە، پێدانی ئەو بڕە پارەیە مانگانە بەحکومەت بەشێوەی ئەلیکتڕۆنی وماستەرکارد دەبێت..