plus4
پێش 3 مانگ
فراکسیۆنی یەکێتیی و بابلیۆن لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەنوسراوێکدا بۆ عەلی حومادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری هونەری، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دوادەخەن.
لەنوسراوەکەدا، فراکسیۆنی یەکێتیی دەڵێت: بەشێک لەهێزە سیاسییەکان داوایانکردووە دوابخرێت تاوەکو بتوانن هەفتەی داهاتوو بەشداربن.
فراکسیۆنی یەکێتیی تەئکید دەکاتەوە کە لەسەر داوای سەرۆک وەزیران وژمارەیەک لەسەرکردەی هێزە نشتیمانییەکان، دانیشتنەکەمان دواخستووە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکێتیی و بابلیون و ژمارەیەکی دیکە لەئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگار دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام بدەن.